گۆڵێکی دره‌نگ به‌رشلۆنه‌ی نه‌گه‌یانده‌ یاری کۆتایی و ماڵئاوایی له‌ خوله‌که‌ کرد( وێنه‌ و ڤیدیۆ)
نوشته شده توسط : Honar Pirani

گۆڵێکی دره‌نگ به‌رشلۆنه‌ی نه‌گه‌یانده‌ یاری کۆتایی و ماڵئاوایی له‌ خوله‌که‌ کرد( وێنه‌ و ڤیدیۆ)

98729098, Getty Images /Getty Images Sport

ئه‌مشه‌و له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاگرینی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان سه‌ره‌ڕای دۆڕانی به‌ گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر گه‌یشته‌ یاری کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان و یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ یاری چووندا له‌ نێو یاریگای خۆی به ئه‌نجامی ٣-١ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو .. خۆزێ مۆرینهۆ له‌ هه‌ردوو گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌ پلانی به‌رگریکردنی به‌کارهێنا به‌ تایبه‌ت دوای کردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی تیاگۆ مۆتا به‌ کارتی سور له‌ خوله‌کی ٢٨ ئه‌مه‌ش ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م کوڕانی گواردیۆلا که‌ بتوانن لانی که‌م له‌ نیوه‌ی یه‌که‌م گۆڵێکی تۆماربکه‌ن و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌ بێ گۆڵ کۆتایی پێهات ، له‌ نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌نته‌رمیلان به‌ ته‌واوی کشایه‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی کاته‌کان هه‌ر گشت یاریزانانی له‌ ناوچه‌ی به‌رگری ده‌بینران و ئه‌مه‌ش زه‌حمه‌تیه‌کی زۆری بۆ به‌رشلۆنه‌ دروست کرد و تۆمارکردنی گۆڵ دواکه‌وت تاوه‌کو خوله‌کی ٨٤ کاتێک جیرارد پیكێ گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد هه‌رچه‌نده‌ گومانی ئۆفسایدی لێده‌کرا به‌ڵام ئه‌و گۆڵه‌ زۆر دره‌نگ بوو بۆ بلوگرانا و نه‌یانتوانی گۆڵی دووه‌م و سه‌رکه‌وتن تۆماربکه‌ن  و ناوبژیوان فیکه‌ی کۆتایی لێدا ، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی یاریه‌که‌ خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنه‌ر له‌ نێو یاریگا په‌نجه‌ی به‌ره‌و ڕووی هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ به‌رز کرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ڤیکتۆر ڤاڵدێزی توڕه‌کرد و هێرشی کرده‌ سه‌ر که‌ چاوه‌ڕوانده‌کرێت به‌و هۆیه‌وه‌ سزابدرێت

 

ئاماره‌کانی یاریه‌که‌

به‌رشلۆنه‌ ١ – ٠ ئه‌نته‌رمیلان

لێدانه‌کان ( بۆ ناو گۆڵ) : ٢٠(٨) – ١ (٠)

لێدانی کۆرنه‌ : ٨ – ٢

ئۆفساید: ٤ – ٣

فاوڵ : ٢٠-١٣

خاوه‌ندارێتی تۆپ : ٧٥% – ٢٥%

………………….

 

 

 

 

 

98729023, AFP/Getty Images /AFP98727662, Getty Images /Getty Images Sport

 

 

98728950, AFP/Getty Images /AFP

98729121, AFP/Getty Images /AFP

FC Barcelona's Lionel Messi Of Argentina Fights

Inter Milan Coach Jose Mourinho, Of Portugal, Leaves

98729163, Getty Images /Getty Images Sport

98729170, Getty Images /Getty Images Sport

98729140, Getty Images /Getty Images Sport

98729107, Getty Images /Getty Images Sport

 

98728410, AFP/Getty Images /AFP98728010, Getty Images /Getty Images Sport

98728636, AFP/Getty Images /AFP




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1179
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست